سه‌رۆك ماکرۆن بۆ نێچیرڤان بارزانى: ستایشی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رگرتن له شه‌ڕ ده‌كه‌م
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11/2017، له دیدارێكدا (دۆمەنیک ماس) کۆنسووڵى گشتیى فەڕەنسا نامه‌یه‌كى سه‌رۆك (ئیمانوێل ماكرۆن) سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساى گه‌یانده (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان.
له نامه‌كه‌یدا سەرۆک (ماكرۆن) ستایشى ڕۆڵى (سەرۆک مه‌سعوود بارزانى) دەکات و ڕۆڵى جه‌نابیان به مێژوویى لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و دروستکردنی عێراقی نوێ‌دا ده‌نرخێنێت، هه‌روه‌ها ڕێز و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى تایبه‌تى (سه‌رۆك بارزانی) لە دژی داعش دووپات ده‌كاته‌وه، کە لەژێر فەرماندەییی جه‌نابیاندا پێشمەرگە بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەیان هەبوو.
(سەرۆک ماكرۆن) لە بەشێکى دیكه‌ى نامەکەیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئەو جەنگەی پێکەوە له دژى تیرۆر ئەنجامیان دا، بووە هۆی پتەوکردنی ئەو دۆستایەتییە قووڵ و دێرینەی فەڕەنسا و گەلی کوردستان پێکەوە ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵى داوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، ددان به ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنرێت".
(سه‌رۆك ماكرۆن) هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: له‌پێناو به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بۆ گه‌ره‌نتیى سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، هیوادارم به شێوه‌یه‌كى پته‌و له پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌تان به‌رده‌وام بین، چونكه ئه‌م سه‌قامگیرییه بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، فاكته‌رێكى گرینگه.
له نامه‌كه‌دا (سه‌رۆك ماکرۆن) ده‌ستخۆشى لەو گفتوگۆ مهیدانییانەى چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراقی فیدراڵ ده‌كات، کە بۆته هۆى ڕێگری‌کردن لە گرژیی سەربازی، بەردەوامیى گفتوگۆكانیش لە ڕووی سیاسییەوە به پێویست ده‌زانێت بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان بدۆزرێتەوە و ده‌ڵێت: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی 28ی ئۆکتۆبەر ئه‌وه‌م به به‌ڕێز (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش گوتووه، کە دەستپێکردنەوەی دیالۆگ بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هه‌میشه‌یى لە عێراق بۆ هەموو عێراقییەکان".
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆنسووڵى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، (نێچیرڤان بارزانى)، سوپاسى (سەرۆک ماكرۆن) و گەل و حکوومەتى فەڕەنساى کرد کە لە سەرجەم قۆناغەکاندا پشتگیری‌یان لە خواستەکانى گەلى کوردستان کردووە، بەتایبەتیش لە قۆناغى شەڕى دژى تیرۆریستانى داعش، فه‌ڕه‌نسا پشتگیرییه‌كى زۆرى پێشمەرگەى کردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئامادەییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكوومه‌تى عێراق لەسەر بنەماى دەستوور دووپات كرده‌وه، هیوایشى خواست کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى، بەتایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵى زیاتر بۆ هاندانى دیالۆگێكى بنیاتنەر لە چوارچێوەى دەستوورى عێراقدا بۆ مسۆگەرکردنى ئارامى و سەقامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، بگێڕێت.
kdp-
