ئاگادارییەک لەبارەی مووچەوە بڵاو دەکرێتەوە

 ئاگادارییەک لەبارەی مووچەوە بڵاو دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی ئەو ئاگادارییە کە، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکووک داوای لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردووە، بەهۆی ڕەوشی کەرکووک و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە، دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدانیان بۆ سنوورەکانی (هەولێر و سلێمانی) گواستووەتەوە بەم شێوەیە:

۱- سلێمانی/بانکی چەرمۆ لە چەمچەماڵ

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱٥-۱۱-۲۰۱۷ دابەش دەکرێت.



۲- ھەولێر/بانکی ئاشتی لەناو سەنتەری شاری ھەولێر

رۆژی چوارشەممە ۱٥-۱۱-۲۰۱۷ مووچەکانیان دابەش دەکرێت.



جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بۆ بانکەکان ببەن، چونکە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێناسی شەھیدان و بەخێوکەر نوێدەکاتەوە:-

۱- دوو وێنەی رەنگاو رەنگی وارسی شەھید یاخود بەخێوکەر.

۲- کۆپیی پێناسی باری شارستانی (ھویە احوال مدنی) وارسی شەھید یاخود بەخێوکەر.

۳- کۆپی پێناسی شەھید یاخود بەخێوکەر.

٤- ژمارەی مۆبایل.





ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.



باسنیوز
Top