كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنى فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك
فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/ 11/ 2017 له شارى كه‌ركووك، به ئاماده‌بوونى هادى عامرى، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له شارى كه‌ركووك له باره‌گاى ده‌زگاى دژه‌تیرۆری عێراق، فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنییان ئه‌نجام دا.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هادى عامرى، ئه‌میندارى گشتیی ڕێكخراوى به‌در، كه به یه‌كێك له فه‌رمانده نزیكه‌كان له قاسم سلێمانى، داده‌نرێت و هاوكات له خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئه‌كتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ پافڵ تاڵه‌بانى، ڕێككه‌وتنێكى نهێینى بۆ داگیركردنى كه‌ركووك كردبوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بووه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى ئۆپۆراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دی، جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆریى عێراق و فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی و عه‌لى فازڵ مه‌فره‌جی، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركووك و لیوا ڕوكن معه‌ن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى دووى دژه تیرۆر ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبی، به‌شداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌رله‌مانتارێكى سونه به‌ناوى (خالد مه‌فره‌جى) به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه و تاوتوێی دۆخى سه‌ربازی نێوان حكوومه‌تى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان، كراوه.
bas news-
