وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ولێر
بڕیاره وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا سه‌ردانی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات، كه نزیكه‌ی 500 راوێژكار و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له هه‌رێمی كوردستان و عێراقن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ به‌سه‌ر بكاته‌وه، كه له ئێستادا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئیتاڵییه‌وه پارێزرگاری لێده‌كرێت.
K24 -
