ڕه‌شنووسى ڕێنماییى تایبه‌ت به هاوبه‌شیكردنى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان تاوتوو کرا
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/1/2017 به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیران و به ئاماده‌بوونى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا نزیكه‌ى 153 هه‌زار مووچه‌خۆر له دهۆك، نزیكه‌ى 295 هه‌زار له هه‌ولێر و زیاتر له 329 هه‌زاریش له سلێمانى خۆیان تۆمار كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له ژوورى عه‌مه‌لیاتى تۆماركردنى بایۆمه‌ترى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه دوایین ڕۆژ بۆ تۆماركردنى فه‌رمانبه‌رانى شارستانى تا ڕۆژى 1/3/2017 ده‌بێت، به‌ڵام بۆ هێزه سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كێشه ته‌كنیكى و كارگێڕییانه‌ى هاتوونه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌كه.
جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ى تۆماركردن و داواى كرد ئه‌وانه‌ى خۆیان تۆمار نه‌كردووه بچن خۆیان تۆمار بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، خۆیان به‌رپرسیاریه‌تیى تۆمارنه‌كردنیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند دواى ته‌واوبوونى ئه‌م پرۆسه‌یه حكوومه‌ت ده‌بێته خاوه‌ن لیستێكى پاك له ناعه‌داله‌تى و فره‌مووچه‌ییى نایاسایى، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ى میلاكات و پێداچوونه‌وه به سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌دا ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌ستخۆشى له (قوباد تاڵه‌بانى) و ئه‌و تیمه‌ى له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى هاوكارى ده‌كه‌ن كرد و ڕوونى كرده‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره ئامارێكى باوڕپێكراو له‌سه‌ر مووچه‌خۆران ده‌بێت كه حكوومه‌ت ده‌توانێ بڕیارى له‌سه‌ر بدات و ده‌بێته بنامه‌یه‌ك بۆ داهاتوو.
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه ده‌بێ حكوومه‌ت سیسته‌مێكى تایبه‌ت به‌خۆى بۆ پێدانى مووچه هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌یه‌تى بگونجێت و په‌یڕه‌وكردنى ئه‌م سیسته‌مه هه‌نگاوێكى گرنگه له‌و چاكسازییه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردووه.
پاشان (مه‌ولوود باوه‌موراد) وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌وه‌كاله‌ت، ڕ‌اپۆرتێكى وردى ده‌رباره‌ى چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى 2016 و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ ساڵى 2017 خسته ڕوو. هه‌روه‌ها ل ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى به كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان، زیادكردنى داهاتى گشتى له ڕێگه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕسوماتی كۆمپانیاكانى بوارى گه‌یاندن و گواستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى كارگێڕیى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به وه‌زارت و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى، كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن به وه‌كاله‌ت و ستافى وه‌زاره‌ت، گرینگیى كه‌رتى گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه و داواى كرد وه‌زاره‌ت بتوانێت داهاتێكى زیاتر دابین بكات، له به‌رنبه‌ردا خزمه‌تگوزاریى باشتر پێشكه‌ش بكات، له‌پێناو هه‌مه‌چه‌شنكردنى سه‌رچاوه‌ى داهاته گشتییه‌كان كه ته‌نها پشت به داهاتى نه‌وت نه‌به‌سترێت.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئه‌وله‌ویه‌تى بۆ كاره‌كانى هه‌بێت و ئه‌و پڕۆژانه بخاته پێشه‌وه كه ده‌توانێ جێبه‌جێى بكات. پاشان ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش، ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێز وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن كرد بۆ ڕاپۆرته‌كه و چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینییان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه پێشكه‌ش كرد.
دواتر (خالد دۆسكى) وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان، هێڵه گشتییه‌كانى سیاسه‌ت و دیدگاى وه‌زاره‌تى له بواره‌كانى ڕ‌ۆشنبیرى، هونه‌ر، وه‌زرش و لاوان پێشكه‌ش كرد كه به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و پشتگیریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان جێبه‌جێ بكرێت، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانیش، دید و سه‌ره‌نجى خۆیان له‌باره‌یه‌وه خسته ڕوو.
سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشیكردن له وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان، دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌بێ وه‌زاره‌ت و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى په‌یوه‌ندار له حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، هاوكاریى جێبه‌جێكردنى سیاسه‌ت و دیدگاى وه‌زاره‌ت بكه‌ن، چونكه ئه‌و ئه‌ركانه ته‌نیا به وه‌زاره‌ت و حكوومه‌ت جێبه‌جێ ناكرێن.
له كۆتاییدا (عه‌لى سندى) وه‌زیرى پلاندانان ڕه‌شنووسى ڕێنماییى تایبه‌ت به هاوبه‌شیكردنى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان و له چوارچێوه‌ى ڕێنماییى گرێبه‌سته گشتییه‌كاندا خسته ڕوو، كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده كراوه.
ئه‌م ڕێنماییه بۆ داڕشتنى چوارچێوه‌یه‌كى یاسایییه بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه به هاوبه‌شى له نێوان هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌رێن و بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌و ڕێنماییانه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده بكرێن.
KDP
