سبەینێ بۆ ١٣ ساڵەی کارەساتی یەکی شوبات مەڕاسیمی تاجەگوڵینە بەرێوە دەچێ

 سبەینێ بۆ ١٣ ساڵەی کارەساتی یەکی شوبات مەڕاسیمی تاجەگوڵینە بەرێوە دەچێ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سبەینێ بۆ یادی ١٣ ساڵەی کارەساتی یەکی شوبات مەڕاسیمی دانانی تاجەگوڵینە بەڕێوە دەچێ.

سبەی ١٣ساڵ بەسەر کارەساتی یەکی شوباتدا تێپەڕ دەبێت کە ھەردوو بارەگای سەرەکی، لقی ٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرانە ئامانج و، ١٠١ شەهید و ٢٤٦ برینداری لێ کەوتەوە، بڕیار وایه‌ سبەینێ چوارشه‌ممه‌، وەزارەتی شەهیدان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆرگانی هەردوو لایەن رێورەسمی تاچەگوڵینە بەڕێوەببات.

بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (بەرەڤان حەمدی) رایگەیاند، رێوڕەسمەکە سەعات دەی بەیانی دەستپێدەکات و تا سەعات ١٢ بەردەوام دەبێ، رێورەسمەکە تەنیا دانانی تاجەگوڵینە و بیرهێنانەوەی ئەو کارەساتە دەبێ.

(بەرەڤان حەمدی) گوتیشی، مەبەستی سەرەکی لەو رێورەسمەدا ئەوەیە کارەساتە ناخۆشەکان لەبیر نەکرێن، چونکە یەکی شوبات یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی لێ بەرهەم هات و، ئەمڕۆیش پێویستە قوربانیانی تیرۆر و ئەو مەترسییانەی لەسەر سنوورەکانی ھەرێم ھەبوون، لەو بیرەوەریانە وا بکات لایەنە سیاسییەکان بەپیر پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌

بچن و گفتوگۆ بکەن تا چارەی کێشەکان بدۆزنەوە و خەڵکی کەمێک نەهامەتییەکانی بیر بچێتەوە.
ئاماژەیشی دا، لە رێورەسمەکەدا لەسەر ئاستی هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێم و مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان و کۆنسووڵی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.








KDP
Top