ھەندێك كۆڵبەرانی ڕۆژھەڵات كەوتنە بن بەفڕ

ھەندێك كۆڵبەرانی ڕۆژھەڵات كەوتنە بن بەفڕ
دوێنی لە سنوری شاری سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان لە كاتی گەڕانەوەی كۆلبەران تووشی رووداوێكی نەخوازراو بوون كە زەرەری گیانی لێكەوتەوە.
سەرۆكی گرۆپی شاخەوانی سەردەشت بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاندن: دوێنێ كاتژمێر ھەشت و نیو لە كاتی گەڕانەوەی كۆلبەران لە باشووری كوردستان بۆ ڕۆژھەلاتی كوردستان رووداوێكی نەخوازراو لە گوندی بیوران لە سنوری شاری سەردەشت كەوتنە بن رەنی بەفر لە ئەنجامدا سێ ھاولاتی كە كاری كۆلبەری دەكەن گیانیان لەدەستدا.
سەرۆكی گرۆپی شاخەوانی سەردەشت گووتی: دوای گه‌یشتنی خه‌لكی گوندی بیوران و گروپی شاخه‌وانی سه‌رده‌شت و خاچی سوری و به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سه‌رده‌شت تواندرا تەرمەكان له‌ناو به‌فره‌كه‌ ده‌ربهێنرێن، ئێستاش برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.
payamner -
Top