پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەندانی کەلار دەکرێتەوە

پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەندانی کەلار دەکرێتەوە
لە پێشانگایەکەی هاوبەشی شێوەکاریدا، بەرهمی شێوەکارانی کەلار کۆدەکرێتەوە و بۆ هۆگرانی هونەر دەخرێنە روو.



ئەم چالاکییە هونەرییە بەڕێوبەرایەتیی هونەری شێوەکاری سلێمانی و دەزگای حەوت رەنگە بەڕێوەدەچێت.



پێشانگا هاوبەشەکە بە دروشمی "نەوەیەکی نوێ، بەرهەمێکی سەوزتر" بۆ شێوەکارانی بە ئەزموون و تازە دەرکەوتوو دەکرێتەوە.



ئەم چالاکییە هونەرییە بە بەشداری ٢٧ شێوەکار، لە کاتژمێر ١٠ بەیانی ١ شوبات لە گەلەری ئازاد شەوقی لە سلێمانی دەکرێتەوە.

payamner-
Top