چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ نەمانی ئازاری کەمەر
پسپۆڕان دەریانخستووە کە لەسەدا ٨٠ ی مرۆڤەکان ئازاری کەمەر ئەزموون دەکەن، لێرەدا چەند ڕێگایەکی ئاسانتان دەخەینە بەردەست بۆ دوور کەوتنەوە لەم ئازارە.
- لەکاتی دانیشتندا ئاگاداری خۆت بە و لە دانیشتنی درێژخایەن خۆت بەدوور بگرە.
- لە کاتی خەودا سەرین بخەرە ژێر ئەژنۆکانت.
- بەرنامەیەکی وەرزشی ڕێکوپێک ئەنجام بدە.
- لەھەڵبژاردنی پێڵاودا وریا بە و لە بەکارھێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز خۆت بەدوور بگرە.
- کاتی وەستان و بەڕێدا ڕۆشتن لەشت بە ھاوسەنگی ڕابگرە.
- کێشت کەم بکەرەوە.
- لە بەرزکردنەوە و ھەڵگرتنی کەلوپەلی قورسدا ئاگاداری خۆت بە.
- لە کاتی دانیشتندا قاچ مەخەرە سەر قاچ.
payamner -
