بەھۆی بۆردوومانی ھەرەمەکی داعش خێزانێکی حەوت کەسی کورد لەموسڵ کوژران

بەھۆی بۆردوومانی ھەرەمەکی داعش خێزانێکی حەوت کەسی کورد لەموسڵ کوژران
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری موسڵ ئاشکرایکرد، بەھۆی بۆردوومانی ھەرەمەکی داعش لەموسڵ خێزانێکی حەوت کەسی کورد شەھید بوون، کە خەڵکی سنوری قەزای بەردەرەشن.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; داعش لەموسڵ بۆردوومانی ھەرەمەکی کردوو لەگەەرکی قودسی لای چەپی شاری موسڵ بەوھۆیەوە ھاونێک بەماڵی خێزانێکی کورد کەوتووە ،لەئاکامدا حەوت کەس کە ئەندامی یەک خزێان بوونە شەھید بوونە.
سەعید مەموزینی گوتیشی، ئەوخێزانە کوردە خەڵکی گوندی کەونەباکی سەر بەقەزای بەردەرەشن وماوەیەکی زرە لەموسڵ نیشتەجێنە.
سەعید مەموزینی گوتیشی، ئەوخێزانە کوردە خەڵکی گوندی کەونەباکی سەر بەقەزای بەردەرەشن وماوەیەکی زرە لەموسڵ نیشتەجێنە.
payamner -
Top