قاسم سمێر :تەنھا فەرمان لەسەرۆک بارزانی وەردەگرین
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە وکەسایەتی دیاری شنگال قاسم سمێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; دۆخی شنگال ئێستا زۆر باش وئارامە وئێستا داعش وەکو پێشوو نەماوە وپێنج تا١٠رۆژ جارێک ھاوەن ئاراستەی پێشمەرگە دەکەن،بەڵام پێشتر رۆژانە ٣٠تا٤٠ھاونیان ئاراستەی پێشمەرگە دەکرد.
قاسم سمێر گوتیشی، چەند کۆمەڵگایەک لەدەستی داعش ماون وئێمە ئامادەین ھەرکاتێک سەرۆک بارزانی فەرمان بکات ھێرش دەست پێدەکەین وئەوناوچانەش رزگاردەکەین.
ئەوفەرماندەیە ڕوونیشی کردەوە،لەشنگال ھیچ ھێزێک رۆڵی نیەوتەنھا پێشمەرگە وپارتیی دیموکراتی کوردستان نەبێت .
ئەوکەسایەتیەی کوردانی ئێزیدی ئەوەشی خستەڕوو، لەشنگال ھیچ کارێک بە بێ فەرمانی سەرۆک بارزانی بەرێوە ناچێت وئێمەش جگە لەسەرۆک بارزانی فەرمان لەکەس وەرناگرین.
payamner -
