سوتەمەنی ھەولێر: له دوو رۆژی داھاتوو بەغدا نەوتی زیاتر رەوانە دهکات
بەرێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر مستەفا تەھا رایگەیاند:" پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان بەردەوامە، بەڵام لەبەغدا نەوتی کەممان بۆ رەوانە دەکەن ولەئێستادا گەیشتووینەتە قەزای سۆران، لەدابەشکردنی نەوتیش بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگەینە ناو شار.
مستەفا تەھا گوتیشی: تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن لیترنەوتمان لەسۆران دابەشکردووە وبەگشتیش تائێستا١١ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.
بەرێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: ئەونەوتەی دێت زیاتری بۆ ئاوارەکان دەچێت بۆیە بەخاوی پرۆسەکە بەرێوەدەچێت ودابەش دەکرێت .
وتیشی: بەغدا ئەمساڵ نەوت بۆ ئێمە دابین دەکات ئەوانیش بەکەمی بۆ ئێمەی رەوانە دەکەن، بەڵام بەڵێنیان داوە لەدوو رۆژی داھاتوو رێژەیەکی زیاتری نەوتمان بۆ رەوانە بکەن.
باسی لەوەشکرد: لەئێستادا بەغدا رۆژانە تەنکەرێک بۆ دوو تەنکەر نەوتمان بۆ رەوانە دەکەن وھەندێک رۆژیش ھەر رەوانەی ناکەن وئێمەش جگە لەوە سەرچاوەی دیکەمان نییە.
ZNA
