خەسرۆ گۆران: پارتی تا ئێستا بڕیاری لەبارەی پۆستی وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەداوە
(خەسرۆ گۆران)، رایگەیاند: "ئێمە وەكو سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا ھیچ بڕیارێكمان نەداوە بۆ پڕكردنەوەی پۆستی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق كە پشكی كوردە و، جگە لەوەیش تەنیا وەزارەتی دارایی بێ وەزیر نییە، بەڵكو چەندین وەزارەتی دیكە بەتاڵن، لەوانە بەرگری و ناوخۆ".
(گۆران) گوتیشی: "تاوەكو ئێستا ئەوە یەكلا نەبووەتەوە كە ئێمە ئەو پۆستە وەردەگرینەوە یاخود نا، چونكە ئەوە پێویستی بەوە ھەیە بڕیاری سیاسیی لەبارەوە بدرێت كه لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و وەزارەتەكانی دیكەیش بە وەكالەت بەڕێوە دەبردرێن، بۆ نموونە وەزارەتی بەرگری سەرۆكوەزیران خۆی بەڕێوەی دەبات.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دهشڵێت، ھیچ كەسێك ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێت تاوەكو سەركردایەتیی پارتی و (سەرۆك بارزانی) بڕیاری لەبارەوە دەدەن، چونكە ئەوە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و كەس ناتوانی بە ئارەزووی خۆی بڕیاری لەسەر بدات.
KDP
