سوتەمەنی ھەولێر: له‌ دوو رۆژی داھاتوو بەغدا نەوتی زیاتر رەوانە ده‌کات

سوتەمەنی ھەولێر: له‌ دوو رۆژی داھاتوو بەغدا نەوتی زیاتر رەوانە ده‌کات
بەرێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر گوتی، لەئێستادا بەغدا رێژەیەکی کەمی نەوتمان بۆ رەوانە دەکات، بۆیە تائێستا ١١ ملیۆن لیتر دابەشکراوە وبریارە لەدوو رۆژی داھاتوو رێژەیەکی زیاترمان بۆ رەوانە بکەن.

بەرێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر مستەفا تەھا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان بەردەوامە، بەڵام لەبەغدا نەوتی کەممان بۆ رەوانە دەکەن ولەئێستادا گەیشتووینەتە قەزای سۆران، لەدابەشکردنی نەوتیش بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگەینە ناو شار.

مستەفا تەھا گوتیشی: تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن لیترنەوتمان لەسۆران دابەشکردووە وبەگشتیش تائێستا١١ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.

بەرێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: ئەونەوتەی دێت زیاتری بۆ ئاوارەکان دەچێت بۆیە بەخاوی پرۆسەکە بەرێوەدەچێت ودابەش دەکرێت .

وتیشی: بەغدا ئەمساڵ نەوت بۆ ئێمە دابین دەکات ئەوانیش بەکەمی بۆ ئێمەی رەوانە دەکەن، بەڵام بەڵێنیان داوە لەدوو رۆژی داھاتوو رێژەیەکی زیاتری نەوتمان بۆ رەوانە بکەن.

باسی لەوەشکرد: لەئێستادا بەغدا رۆژانە تەنکەرێک بۆ دوو تەنکەر نەوتمان بۆ رەوانە دەکەن وھەندێک رۆژیش ھەر رەوانەی ناکەن وئێمەش جگە لەوە سەرچاوەی دیکەمان نییە.
payamner-
Top