چیای كۆڕەك ڕیكۆردی شكاند.. هەینیی داهاتوو فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر ئەنجام دەدرێت
(بارزان محەممەد)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ساڵی 2016 بە بەراورد لەگەڵ ساڵەكانی رابردوو 100% رێژەی گەشتیاران زیادی كردبوو، ئەگەر جاران 30 تا 40 كۆمپانیا گەشتیاریان هێنابێت، ئێستا بە بەردەوامی پەیوەندیمان لەگەڵ 300 كۆمپانیا هەیە و گەشتیار دێنن، كە بەردەوام لەسەر خەتین بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر بهێنن".
(محەممەد) گوتیشی: "چیای كۆڕەكی گەشتیاری ئەمساڵ خۆشبەختانە ڕیكۆردی هاتنی گەشتیاری زستانەی شكاند، پێشنیازی منیش بۆ بازرگانان ئەوەیە كە بێن هاوشێوەی كۆڕەك كە چەندین چیای دیكەمان هەیە پڕۆژەی گەشتیاری تێدا ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی گەشتوگوزاری زستانە زیاتر پەرە بسەنێت و ئەو گەشتیارانەی كە دێن بۆ وەرزی زستان، هیچیان كەمتر نەبێت لە گەشتیارانی هاوینە، بۆ ئەو مەبەستەیش لە ساڵانی رابردوودا چەند فێستیڤاڵێكمان ئەنجام دا، بۆ ئەمساڵیش لە 3/2 كە دەكاتە هەینیی داهاتوو، گەورەترین فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر بە بەشداریی چەندان یاریزانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەسەر چیای كۆڕەك ئەنجام دەدەین، لەگەڵ ئەوەیشدا چەندین نماییشی دیكە ئەنجام دەدرێن".
kdp-
