دەزگای بارزانی نەوت و خۆراکی بەسەر کەمپەکاندا دابەش کرد

دەزگای بارزانی نەوت و خۆراکی بەسەر کەمپەکاندا دابەش کرد
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سێ چالاکییدا نەوت و خۆراکی بەسەر ئاوارە و پەنابەران دابەش کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی مانگی یەکی بۆ ١٨٧٠ خێزانی ئاوارەی سەرچیای شنگال دابین کرد.

لە چالاکییەکی دیکە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکارییەکانی بۆ ئاوارەکانی کەمپی خازر، نەوت و شیری منداڵانی بۆ خێزانە ئاوارەکان دابین کرد.

هەر ئەمڕۆیش دەزگای خێرخوازی بارزانی نەوتی بەسەر ٦٤٢ خێزانی پەنابەری کەمپی باسرمە دابەش کرد.
kdp-
Top