قوباد تاڵەبانی: پێداچوونەوە دەکەین بە سیستەمی پاشەکاوتی مووچەدا

 قوباد تاڵەبانی: پێداچوونەوە دەکەین بە سیستەمی پاشەکاوتی مووچەدا
ئەمڕۆ 2016/1/25 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەیاوەری ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەرزی حاجی ئۆمەرانی کرد وسیستمی بە ئەلكترۆنیكردنی مەرزەکەی كردەوە و سەرجەم بەشەكانیشی بەسەركردەوە.

دوای مەڕاسیمی کردنەوەی بە ئەلكترۆنیكردنی مەرزەکە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : هەنگاوێکی گرنگی حكومەتی هەرێم بەڕووی چاكسازیی و شەفافییەتی زیاتر لە داهاتەكانی گومرگ، بە ئەلكترۆنیكردنی دەروازەکانە وبەستنەوەیان بەیەکەوە لەڕێی سیستەمێکی ئەلکترۆنیدا ، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد سیستمی بەئەلکترۆنی کردنی سیستەمی کاری گومرگەکان گرنگە بۆ زیادكردنی داهات و کەمکردنەوەی ڕۆتینات لە خاڵە سنوورییەكان، و جموجوڵی بازرگانیش زیندوتر دەکات .

kdp-
Top