ۆ دوورکەوتنەوه له نەخۆشی، رۆژانه خۆتان له بەکارهێنانی پێنج شت بەدوور بگرن

ۆ دوورکەوتنەوه له نەخۆشی، رۆژانه خۆتان له بەکارهێنانی پێنج شت بەدوور بگرن
سەیر نییه ئەگەر بڵێین، هەندێک شت که رۆژانه دەستیان لێدەدەین، له توالێتیش پیسترن، چونکه زۆر کەس بۆ خاوێن کردنەوەی توالێتەکانیان، بەردوام پاککەرەوەی تایبەت بەکار دێنن.



١- دەست لێدان له شاشه لەمسەکان

ئێمه رۆژانه دەست له دوگمەی ئاسانسۆر، کاشێری بانکەکان و... دەدەین، ئەم شوێنانەش جێگەیەکی شیاون بۆ کۆبوونەوه و گواستنەوەی میکرۆبەکان. زۆربەمان وادەزانین ئەم شوێنانه خاوێنن، بەڵام بەپێچەوانەوه. بەهۆی ئەوەی ئەم شوێنانه بەردوام خەڵک دەستی لێدەدەن، دەتوانن جۆرەها نەخۆش بگوازنەوه. بەپێی ئامارەکان که له گۆڤاری زانستیی "Since of us" نزیکەی نیوەی نەخۆشییەکان بەهۆی دەست لێدانی ئەم شوێنانه دەگوازرێتەوه.



دوگمەی نهۆمی ئەرزیی ئاسانسۆر(مصعد)

هەموو ئەو کەسانه رۆژانه بۆ دەرچوون له بینا ئاسانسۆر بەکار دێنن، دەست له دوگمەی G دەدەن.

گۆڤاری Since of us له راپۆرتێکدا نووسیویەتی: ئانفولانزای جۆری "Bara" که ڤایرۆسەکەی له ڤایرۆسی پەسیو دەچێت، بەتایبەت له رێگەی ئەم دوگمەیەوه دەگوازرێتەوه.



دووباره بەکار هێنانەوه کیسەی لایلۆن

زۆر کەس هانمان دەدەن کیسه لایلۆنەکان دووباره بەکار بێنینەوه، له کاتێکدا ئەم کیسانه گەورەترین کەرەستەی هەڵگری میکرۆبەکانن، چونکه خەڵک زۆر بەکەمی خاوێنی رادەگرن. بەپێی راپۆرتی ئەم گۆڤاره، ٩٩٪ی ئەم کیسه لایلۆنانەی دووباره بەکار دێنەوه، کۆمەڵێک باکتریای وەک "کلی فۆڕم" و "ئیکۆلای" دەگوازێتەوه.



بەکار هێنانی خاولی

زۆر کەس به خاولی دەستی وشک دەکاتەوه، له کاتێکدا خاولی هەڵگری باکتریایه، چونکه باکتریاکان به گشتی له شوێنی خاو باشتر گەشه دەکەن. ئەم گۆڤاره پێشنیار دەکات خاولی رۆژانه بشۆرێت.



دەستەی جزوەی قاوه

زۆرجار بەیانیان که خەڵکی دەچنه سەرکار، یەکەم شت که دەیکەن، کوپێک قاوه دەخۆنەوه، بەمجۆره دەستی هەموو ئەوانەی له شوێنێک کاردەکەن، بەر دەستەی جزوەی قاوه دەکەوێت، بۆیه شوێنێکی گونجاو بۆ کۆبوونەوەی باکتریاکانه. گۆڤاری Since of us لەمبارەیەوه دەنووسێت: نزیکەی نیوەی میکرۆبی "کلی فۆڕم" ه رێگەی دەستەی جزوەی قاوەوه دەگوازرێتەوه.
payamner -
Top