كۆربه‌ندى ئابوورى جیهانى داڤۆس(World Economic Forum)رێكخراوێكى ناحكومى بێ لایهنهوئامانجى پێشكه‌وتنى جیهانهلهرێگهى به‌گه‌رخستنى زیاترى ئابوورى لهسهربنهمایهكى زانستى و سه‌رده‌میانه،ئه‌م رێكخراوهلهسهردهستى كلاوس شواب له‌سالى 1971دامهزراوهوبارهگاى سه‌ره‌كى لهژنێفه،داڤۆس ساڵانهئهم كۆبوونه‌وه فراوانه له‌نێوان پیاوانى كار‌و سیاسه‌ت مه‌دارانى جیهان به‌رێوه ده‌با كه‌تێیدا سه‌دان پانێڵ لهسهرئاستهجیاوازهكان گرێ ده‌درێ،ههربهژدابوویهك بهئهجێندایهكى تایبه‌ت به‌خۆى و وڵاته‌كه‌ى له‌چوارچێوه‌ى پانێڵه‌كه به‌رنامه‌ى كار‌و هۆكارى بهژداربوونى ده‌خاته روو ئه‌مه‌جگه له‌كۆبوونه‌وه‌ى تاك لایه‌ن و دیدارى سیاسى كهلهمیانهى به‌رێوه‌چوونى كۆنگره‌كه دیتهئارا،بۆئهمساڵیش هه‌رێمى كوردستان بهشاندێكى باڵا له‌سه‌رئاستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له و كۆربهندهبهژداره،بێ گومان بانگهێشت كردنى سه‌رۆك لهكۆربهندى ساڵانه‌ى داڤۆس گرنگى و بایه‌خێكى زورى بۆهه‌رێمى كوردستان هه‌یه،رهنگههۆكارێك بێ بۆراكێشانى سه‌رمایه‌ى ده‌ره‌كى و واژۆكردنى چه‌ندین گرێبه‌ستى گرنگ له‌گه‌ڵ كۆمپانیابهناوبانگهكانى جیهان كهدهبنهمایهى بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان كه له‌ئێستادا له ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى سه‌ختى ئابوورى و بێ كارى داین،رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بهگۆرانێكى خێرا تێده‌په‌رێ و هه‌رێمى كوردستان هێزێكى سه‌ره‌كى جه‌نگى دژه‌تیرۆره له‌هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى وبه‌شێكى كۆربه‌ندى داڤۆس ته‌رخان كراوه بۆقسه‌كردن لهسهركێشهكانى عێراق وسوریاو ئاینده‌ى هه‌ردو وڵات ،خۆش به‌ختانه جه‌نابێ سه‌رۆك لهپانێلێكى تایبه‌ت عێراق و سووریا بهتێروتهسهڵى قسه له سهركێشهكانى ناوچه‌كه‌و ره‌هه‌نده‌كانى دواى شه‌رى داعش ده‌كات،له‌ئێستادا زوومى وڵاتان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه‌و لهژیرَتاقیكردنهوهیهكى گرنگ و چاره‌نووس سازداین،هه‌لێكى زێرینمان لهپیشهكهدووبارهبوونهوهى ئاسته‌مه،جه‌نگى موصڵ بهرهوكۆتایى ده‌چێ،جۆرێك لهدارشتنهوهو رێكستنهوهو دابه‌ش كردنه‌وه‌ى عێراق له‌ئارادایه،له‌سه‌رئاستى ئیقلیمى وجیهانى ته‌داخولات و ده‌ستێوه‌ردان هه‌ستى پێ ده‌كرێ،ئهوخاكهى به‌خوێن ئازادكراوهو قوربانى بۆ دراوه ده‌بێته‌وه موڵكى كورد‌و جارێكى ترداگیركردنهوهى ده‌بێته شتێكى مه‌حاڵ و زه‌مانه‌تى پاراستنى كورد وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سیاسى گرنگ لهههرهێرش ومه‌ترسى یه‌ك دراوه،به‌واتایه‌كى تركێشهى گێرانه‌وه‌ى خاك تا ئاستێكى زۆرباش هه‌نگاوى بریوه،ده‌توانین بڵێن به‌شێك له‌سایكس بیكۆ هه‌موارده‌كرێته‌وه،ههمووئاماژهكان بهوئاراستهیهن،كهخۆرى كورد لهگهشانهوهیهكى تهواودایهوسۆزى وڵاتانى زلهێزو وڵاتانى خاوه‌ن سه‌نگ و بریاربه‌ده‌ست به‌سوودو قازانجى كورده،له‌میانى كۆربه‌ندى ئابوورى داڤۆس زۆرترین وگرنگ ترین دیدارى و لۆبى ده‌كرێ بۆپشتگیرى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و ئهودیدارو گفتوگۆیانه‌ى له‌وێ له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك ده‌كرێن گاریگهروبهههم داریش ده‌بن،لهسهرپارتهسیاسى یه‌كانى كوردستان پێویستهبهیهك گوتارى سیاسى و كۆده‌نگیه‌كى تهواوپاڵپشت و هاوكاربن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كوردوكاراتركردنى هه‌نگاوه‌كانى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سهربهخیى كوردستان،بۆئه‌مه‌ش لهسهرههمووپارتهكوردى یه‌كان پێویسته قوربانى بهداخوازى یه‌كانیان بده‌ن وده‌ست به‌ردارى به‌شێك لهپاكێچ و داوا حزبى یه‌كانیان بن بهحزبهكهى خۆشمه‌وه،لهپێناوگهیشتنى گه‌له‌كه‌مان به‌كه‌نارى ئارام كهخهونى سه‌دان ساڵه‌ى میلله‌ته‌كه‌مان و ده‌ریایه‌ك خوێنى پاكى رۆڵه‌كانى نیشتیمانه.
payamner -