ئه‌ڵمانيا ستايشى پێشمه‌رگه ده‌كات و ساڵێكى ديكه راوێژكاره‌كانى له هه‌رێم ده‌هێڵێته‌وه
به گوێره‌ى بڕياره‌كه 150 سه‌ربازى ئه‌ڵمانى كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى سه‌ربازى و راوێژكارى ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ديكه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئه‌م بڕياره‌ى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه هات، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق كرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك ڤاڵته‌ر شتاينمايه‌ر، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سه‌ركه‌وتنى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش لاواز بێت و له هێرشبردن بكه‌وێت و ناچار بێت ته‌نيا به‌رگرى له خۆى بكات.
شتاينمايه‌ر ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و رايگه‌ياند، رزگاركردنى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ نموونهيهكى روونه له‌سه‌ر سووربوونى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان بۆ ريشه‌كێشكردنى داعش له عێراق و رزگاركردنى ناوچه‌كانيان له ده‌ست داعش.
k24 -
