هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ساڵێكی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه
به‌بڕیارێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێننه‌وه.
بڕیاره‌كه ده‌نگى پشتیوانى 444 په‌رله‌مانتارى له كۆى 557 په‌رله‌مانتارى به‌شداربوو له ده‌نگدان به‌ده‌ستهێنا.
به گوێره‌ى بڕیاره‌كه 150 سه‌ربازى ئه‌ڵمانى كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى سه‌ربازى و راوێژكارى ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى دیكه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه هات، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كرده‌وه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش لاواز بێت و له هێرشبردن بكه‌وێت و ناچار بێت ته‌نیا به‌رگرى له خۆى بكات.
ناوبراو ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و رایگه‌یاند، رزگاركردنى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ نموونه‌یه‌كى روونه له‌سه‌ر سووربوونى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنى داعش له عێراق و رزگاركردنى ناوچه‌كانیان له ده‌ست داعش.
باسنيوز
