كه‌له‌پچه ناخرێتە ده‌ستی ئه‌حمه‌د توركەوە
ئه‌حمه‌د تورك به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پروپاگنده‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه، شاره‌وانییه‌كه‌ی قه‌ییوم كرا و ئه‌ویشیان خسته زیندانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی داوای ئازادكردنی كراوه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی وه‌كو ده‌نیز بایكاڵیش داوایان له حكوومه‌تی توركیا كردبوو كه ئه‌حمه‌د تورك ئازاد بكه‌ن و تۆمه‌ته‌كانی دراونه‌ته پاڵی ناڕاستن.
دوێنێ ئەحمەد تورك له به‌ندیخانه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پزیشك له باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه راپۆرتێك پێشكه‌شی حكوومه‌ت بكات، ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی گونجاو نه‌بوو له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه، ئه‌وكات له به‌ندیخانه نایهێڵن و ره‌نگه له ماڵی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت.
كاتێك ئه‌حمه‌د تورك هێنرایه نه‌خۆشخانه، كه‌له‌پچه‌ی نه‌خرابووه ده‌ستەوە، ته‌نیا 2 پۆلیس هاوه‌ڵی بوون و قۆڵیان گرتبوو، ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی له میدیاكاندا باسی لێوه كرا.
bas news-
