به‌وێنه.. له سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرین به خێزانه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر جاده
له‌گه‌ڕه‌كى خه‌باتى شاری سلێمانى، هاوڵاتیه‌ك كه پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرینه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌ى كرێى خانووه‌كه‌ى نه‌بووه، له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانووه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كرێت و به‌ناچارى ماڵ و كۆچه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كچه تاقانه‌كه‌ى ده‌هێنێته سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانى شارى سلێمانى.
باس‌نیوز، بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئه‌و خێزانه په‌یوه‌ندى كرد به سه‌ردار قادر، پارێزگارى سلێمانى، له وه‌ڵامدا ڕای گه‌یاند، كه ئاگادارى ئه‌و كێشه نییه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێك بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئه‌و خێزانه، پێك ده‌هێنێت.
bas news-
