ھەولێر.. 15 کارتۆن دەرمان ھاوکاری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/1/2017 لەدرێژەی ھاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی داو و دەرمان و پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی تەندروستی بۆ بنکەو نەخۆشخانە گشتییەکان لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەڵمەتێکی دیکەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی Benevolent Hands بڕی 15 کارتۆن دەرمانیان پێشکەشی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای ھەولێر کرد.
جێگای ئاماژەیە لە ھەڵمەتی پێشوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ھەڵمەتێکی ھاوشێوەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی زیاتر لە 800 کارتۆن دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر دابینکرد.
bas news-
