ئهندامێكی مهكتهبی سیاسی پارتی: ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەسەر هەر پێشنیازێک بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێک
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاکەمین نەجاڕ رایگهیاند، ئێمە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەیەکتر نزیکین و ئەزموونیش ئەوەی سەلماندووە هەر کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەیەکتر نزیک بوونەتەوە ئەوا بارودۆخی هەرێمی کوردستان سەقامگیر بووە و دوورکەوتنەوەی ئەو دوو حزبە لەیەکتر کارێکی خراپە و لەبەرژەوەندی کەسدا نییە، بۆیە پێمان باشە رێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هەبێت و گفتوگۆشمان کردووە، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
گوتیشی، رەنگە ئەمجارە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببینەوە چونکە لە هەفتەی رابردوو لەسەر ئەوە رێککەوتین کە ئاگادارمان بکەنەوە و ئێستا چاوەڕوانی ئەوان دەکەین، بەڵام بە گشتی ئێمە لەسەر بنەمای پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانیکردنی لایەنەکانمان دەست پێکردووە و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش هەمان ئەو بابەتانە باسکراوە کە لەگەڵ حزبەکانی دیکە باسمان کردووە، بەتایبەت مەسەلەی پەرلەمان و مەسەلەی سەرۆکایەتیی و مەسەلەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی".
كاكهمین نهجار ئاماژهی بهوهشدا، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەسەر هەر پێشنیازێک بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێک چونکە هەندێک لە پۆستەکان بەپێی یاسا دیاریکراوە، بۆ نموونە سەرۆکی حکوومەت بە یاسا دیاریکراوە و لە یاساکەدا دەڵێت "لیستی براوەی یەکەم لە هەڵبژاردنەکان، سەرۆکایەتی حکوومەت پێکدەهێنێت" و ئەوانی دیکە پێویستی بە رێککەوتننامەی سیاسیی هەیە، لەلای ئێمەش کێشە نییە کە پۆستێکی وەزاریمان کەم بێت یاخود زیاد بێت".
باسی لهوه كرد كه ئەمجارە زەمینە لەبارترە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بگەنە ئەنجامێکی
payamner -
