بەغدا لیوایەکی حەشدی شەعبی لە کوردەکان دروست کردووە، تائێستا ھیچ ھاوکاری نەکردوون

بەغدا لیوایەکی حەشدی شەعبی لە کوردەکان دروست کردووە، تائێستا ھیچ ھاوکاری نەکردوون
بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو ئاشكرای كرد، سەرەڕای ئەوەی لیواکەی حەشدی شەعبی کە لە کورد دروست کراوە، ھەیکەلەیتی لیواکەیان دروست کردووە، بەڵام تائێستا بەغدا ھیچ ھاوکاریەکی نەکردوون.

فارووق ئەحمەد بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" لیواکەی حەشدی شەعبی کە لەکورد لەسنوری دوزخورماتوو دروست کراوە، لەکاری خۆیان بەردەوامن و ھەیکەلیەتی لیواکە دروست کراوە وبارەگاشیان لە گوندی "یافە" بەفەرمیی ھەیە ولەنێو خۆیاندا بەرپرسی لیوا وفەرماندەکانیان دیاری کردووە.

فارووق ئەحمەد گوتیشی: سەرەڕای ئەوەی لیواکەیان بەکورد دروست کردووە، تاوەکو ئێستا بەغدا ھیچ ھاوکاریەکی لەڕووی پارە وچەک وتەقەمەنییه‌وه‌ بۆ ئەو لیوایە نەناردووە.

باسی لەوەشکرد: بڕیارێك ھەبوو بۆ ئەوەی ئەو بارەگایە لەسنورەکە دابخرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەشوێنی خۆی ماوە وئەوانیش لەکارەکانیان بەردەوامن.
payamner -
Top