سپۆتنیک: دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ئاوارە ئێزدییەکان دەکات
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی کارەکانی، بە هاوکاریی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوێکی مرۆیی بەریتانی هاوکارییان گەیاندە ١٠١ خێزانی کوردی ئێزدیی گوندی کۆجۆ کە لە کەمپی پەنابەراندان.
هەروەها ئەو ڕێکخراوانە هاوکارییان پێشکەش بە ئاوارەکانی موسڵ کرد لە سنووری زوممار و شێخان. هاوکارییەکانیش وەک سەرچاوەکە باسی کردووە، جگە لە خۆراک، جلوبەرگ و بەتانی و کەرەستە و پێداویستیی سەرەتایی ژیانی ئاوارەکانی لەخۆگرتبوو.
payamner -
