سپۆتنیک: دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ئاوارە ئێزدییەکان دەکات

سپۆتنیک: دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ئاوارە ئێزدییەکان دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی هاوکاری دەگەیەنێتە ئاوارەکانی کوردی ئێزدی.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی کارەکانی، بە هاوکاریی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و ڕێکخراوێکی مرۆیی بەریتانی هاوکارییان گەیاندە ١٠١ خێزانی کوردی ئێزدیی گوندی کۆجۆ کە لە کەمپی پەنابەراندان.
هەروەها ئەو ڕێکخراوانە هاوکارییان پێشکەش بە ئاوارەکانی موسڵ کرد لە سنووری زوممار و شێخان. هاوکارییەکانیش وەک سەرچاوەکە باسی کردووە، جگە لە خۆراک، جلوبەرگ و بەتانی و کەرەستە و پێداویستیی سەرەتایی ژیانی ئاوارەکانی لەخۆگرتبوو.
payamner -
Top