پارتیی لەھەڵبجە: بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکەین لەبەر ئەوەی ھیچ پۆستێک بەئێمە نەدراوە
کارگێری رێکخستنی لقی١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەھەڵبجە بەختیار سدیق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; ئێمە لەھەڵبجە کۆتاییمان بەکۆبوونەوە ھێناوە لەبارەی پۆستە ئیداریەکان لەبەر ئەوەی ئەوان رازی نابن ھیچ پۆستێکی ئیداری بەئێمە بدرێت وچوار کورسی بەئێمە بدرێت لەئەنجومەنی پارێزگا وپێشتر سەردانی ئێمەیان کردبوو بڕیاربوو وەڵامی ئێمەبدرێتەوە وتاوەکو ئێستا وەڵامی ئێمە نەدراوەتەوە وچونەتە پارێزگا وناوەکانیان رەوانەی وزارەتی ناوخۆ کردووە بەبێ پرسکردن بەئێمە ،بۆیە خۆیان بەرپرسیارن.
بەختیار سدیق گوتیشی، ئێمە ھەموو پۆستەکان بە تەوافق دابەشمان کردووە لەسەر ئاستی عێراق وھەرێمی کوردستان،چونکە گەرنا ئارام شێخ محەمەد بەھەشت کورسی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پێنەدەدرا ،بۆیە ھەمووپۆستەکان بەتەوافق دابەشکراون.
کارگێری رێکخستنی لقی١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەھەڵبجە ڕوونیشی کردەوە، ئێمە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان یەکەمین ولەسەر ئاستی پارێزگای ھەڵبجە سێیەمین ،بۆیە ھەر چۆنێک بێت پۆستێکی ئیداری بەرئێمە دەکەوێت،بەڵام ھیچیان بەئێمە نەداوە .
وتیشی، بۆ کۆبوونەوەی دوێنێ ھیچ پرسێک بەئێمە نەکراوە بۆ ئەوەی بچینە کۆبوونەوە یاخود نەچین.
سدیق راشیگەیاند، ئەوان باس لەوە دەکەن لیستی ناومان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە ووەزیری ناوخۆ پارتییە بۆیە ناوەکانی راگرتووە ،بەڵام ئەمە راست نیە ،چونکە مەلەفی کە سەرپەرشتی پارێزگای ھەڵبجە دەکرێت جێگری سەرۆکی حکومەت قورباد تاڵەبانییە وئەندامەکانی ئەولیژنەیەش وەزیری شەھیدان ووەزیری گواستنەوە کە یەکگرتووە وئەوەی دیکەش وەزیری ناوخۆیە،بۆیە ئەمە راست نیە کە ئەوان باسی دەکەن.
payamner -
