پێشمەرگە بڕبڕەی پشتی داعشی شکاند

 پێشمەرگە بڕبڕەی پشتی داعشی شکاند
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان هۆکار بوو بۆ ئەوەی سوپای عێراق بچێتە ناوشاری مووسڵەوە و دەلێت: "پێشمەرگە بڕبڕەی پشتی داعشی شکاند".

جەمال مورتکە، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەرپرسی محیوەری گوێڕ رایگەیاند: ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە، سوپای عێراق نەیدەتوانی بچێتە ناوشاری مووسڵەوە، وەک قۆناغی یەکەم پێشمەرگە کەمەر شکێنی داعشی کرد دواتر سوپای عێراق توانی بچێتە ناوشاری مووسڵەوە، گوتی: "ململانێیەکی زۆر لەنێوان لایەنەکان هەیە بۆ پرۆسەی ئازاکردنەوەی مووسڵ بەڵام گرنگە لە بەشێکی ئەو شارە داعش تێکشکێنراوە کە ئەمەش هۆکارە بۆ نەمانی داعش لە تەواوی عێراق".







باسنیوز
Top