ئیسرائیل رەگەزنامە بە بەشێک لە ئاوارە سوورییەکان دەدات

 ئیسرائیل رەگەزنامە بە بەشێک لە ئاوارە سوورییەکان دەدات
وەزیری ناوخۆی ئیسرائیلی رەگەزنامەی وڵاتەکەی بە بەشێک لە هاووڵاتییانی سووری دەدات، کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارە و دەردەبەر بوون.

رۆژی پێنجشەممە 26/1/2017، ئارییە دەرعی، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل رەزامەندیی لەسەر پرۆژەکە نیشان داوە، کە بەهۆیەوە، 100 ئاوارەی سووری رەگەزنامەی ئیسرائیلی وەردەگرن.

بڕیارەکە تەنها بۆ 100 منداڵە و ئەوان لە داهاتوودا دەدرێنە خـێزانە عەرەبەکانی ئیسرائیل و دەبنە خاوەن رەگەزنامەی ئیسرائیلی و دواتریش ئەو منداڵانە دەتوانن کەسی پلەیەکی خۆیان (دایک، باوک، خوشک و برا)کاننیان بانگهێشتی ئیسرائیل بکەن.

ئیسرائیل وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، وڵاتێکە لەسەر بنەمای ئایینیی جوولەکە دامەزراوە و زۆرینەی دەوڵەتانی موسڵمان بە دوژمنی خۆیانی دەزانن.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.









باسنيوز

Top