ئیسرائیل رەگەزنامە بە بەشێک لە ئاوارە سوورییەکان دەدات
رۆژی پێنجشەممە 26/1/2017، ئارییە دەرعی، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل رەزامەندیی لەسەر پرۆژەکە نیشان داوە، کە بەهۆیەوە، 100 ئاوارەی سووری رەگەزنامەی ئیسرائیلی وەردەگرن.
بڕیارەکە تەنها بۆ 100 منداڵە و ئەوان لە داهاتوودا دەدرێنە خـێزانە عەرەبەکانی ئیسرائیل و دەبنە خاوەن رەگەزنامەی ئیسرائیلی و دواتریش ئەو منداڵانە دەتوانن کەسی پلەیەکی خۆیان (دایک، باوک، خوشک و برا)کاننیان بانگهێشتی ئیسرائیل بکەن.
ئیسرائیل وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، وڵاتێکە لەسەر بنەمای ئایینیی جوولەکە دامەزراوە و زۆرینەی دەوڵەتانی موسڵمان بە دوژمنی خۆیانی دەزانن.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
باسنيوز
