ئەمڕۆ چڵەی ماتەمینی دایكە زۆلێخا لە ھەولێر بەرێوەچوو
دوای بە ئەلکترۆنی کردنی مەرزی باشماخ، لە رێکەوتی ٢٧-١١-٢٠١٦، ئەمڕۆ ٢٥-١-٢٠١٧ "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە یاوەری "ڕابەر سدیق" بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت و "نەوزاد ھادی" پارێزگاری ھەولێر، سەردانی مەرزی حاجی ئۆمەرانی کرد و سیستمی بە ئەلکترۆنیکردنی مەرزەکەی کردەوە و سەرجەم بەشەکانیشی بەسەرکردەوە.
دوای مەڕاسیمی کردنەوەی بە ئەلکترۆنیکردنی مەرزەکە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ھەنگاوێکی گرنگی حکومەتی ھەرێم بەڕووی چاکسازیی و شەفافییەتی زیاتر لە داھاتەکانی گومرگ، بە ئەلکترۆنیکردنی دەروازەکانە وبەستنەوەیان بەیەکەوە لەڕێی سیستەمێکی ئەلکترۆنیدا.
وتیشی: "سیستمی بەئەلکترۆنی کردنی سیستەمی کاری گومرگەکان گرنگە بۆ زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی ڕۆتینات لە خاڵە سنوورییەکان، و جموجوڵی بازرگانیش زیندوتر دەکات."
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چاکسازیەکانی حکومەت تەنھا لە کەرتی گومرگ نین و ھەموو سێکتەرەکانی تر دەگرێتەوە و وتی: "پێداچوونەوەمان کردووە بە سیستەمی باج و میکانیزمی کۆکردنەوەی باج و چۆنیەتی بەکار ھێنانی وەک بوودجەیەکی حکومەت. ھەروەھا بە ئەلکترۆنی کردنی کەرتی دارایی و کاڕگێڕی، کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کۆکردنەوەی داھات و خەجکردنی بەشێوەیەکی شەفافتر."
ھەر لەبارەی ھەنگاوەکانی حکومەت لە چاکسازیدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ گرنگی تۆمار کردنی مووچەخۆران لە سیستەمی باێۆمەتریدا و وتی: "زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمار کردووە لەو سیستەمە و پێویستە ھەموو مووچەخۆران خۆیان تۆمار بکەن، چونکە دوای کۆتایی ھێنانی وادەی پڕۆسەکە، مووچە نادرێت بەو کەسانەی کە خۆیان تۆمار نەکردووە."
وتیشی: "دەبێت قەبارەی حکومەت بچووک بکەینەوە و ئەو سەردەمەش تێپەری کە بە ئیمزایەک ٢٥ھەزار کەس لە حکومەت دابمەزرێت."
ھەروەھا جێگری سەرۆک وەزیران وتی: "ساڵی ٢٠١٧مان ناو ناوە "ساڵی رێکخستنەوە"، دەبێت ھەموو کارەکانی حکومەت رێکتر بخرێنەوە و دواتر دەیسەلمێنین بە کردەوە کە ئێمە خزمەتکاری ھاوڵاتیانین، و گەشبینیشین بەوەی ساڵی ٢٠١٧ گۆڕانکاری روو دەدات و ڕەوشەکە بەرەو باشتر دەڕوات."
سەبارەت بە پێداچونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە وتی: "پار ساڵ بڕیاری پاشەکەوت کردنی بەشێک لە مووچە درا، کە بە ویستی کەس نەبوو و کەسیشمان ڕازی نەبووین بەڵام حکومەت ناچار بوو، بڕیاری ئەوەشماندابوو کە ڕەوشی دارایی باش ببێت پێداچوونەوە دەکەین بەو سیستەمە، ئێستا بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونەکان و ھاوکاری ھەموو لایەک پێداچوونەوە دەکەین بەو سیستەمە لە بەرژەوەندی مووچەخۆران." دڵنیاییشی بە مووچەخۆراندا کە پارەی پاشەکەوت کراوی مووچەکانیان نافەوتێت و میکانیزمی تایبەتیشيان ھەیە بۆ ئەو مەبەستە.
سەبارەت بە پەیوەندی ھەرێم و حکومەتی بەغدا، جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: ئێمە ھەمیشە ئامادەین بۆ دانووستان لەگەڵ بەغدا، و ھەندێک وەفد ھەن سەردانەکانیان بەردەوامە و تا ئێستاش ئێمە بەشێکین لە عیراق بۆیە زۆر ئاساییە ئێمەش بڕۆینە بەغدا و ئەوان بێنە ھەرێم و پەیوەندیەکی ئاساییمان ھەبێت.
سەبارەت بە پلانی حکومەت بۆ ھەمەجۆرکردنی داھاتەکان وتی: "قەیرانەکان بوونە وانەیەک بۆ ئەوەی بە سیستەمی کارەکانی حکومەتدا بچینەوە، دەبێت جگە لە پشت بەستن بەداھاتی نەوت، گرنگی بدەین بە کەرتەکانی وەک پیشەسازی و کشتۆکاڵ و کەرتەکانی تریش، بۆ ئەوەی ھاوکار بن لە دابین کردنی بوودجە و سەرچاوەی داھاتمان زیاد بکەین."
دواتر جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەڕێوبەری فەرمانگەکان کۆبویەوە و لەنزیکەوە لە بارو گوزەران و کارەکانیانی پرسیەوە و دەستخۆشی لێکردن لە بەجێ ھێنانی کارەکانیان و ئەرکی سەرشانیان، ئەوانیش پێشنیار و داواکاریەکانیان خستە ڕوو و بەڵێنی پێدان کە بەپێی توانای حکومەت کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات.
دواتر سەردانی بەڕێوبەرایەتی نشینگەی حاجی ئۆمەرانی کرد و دەستخۆشی لە فەرمانبەران کرد لەو ئاسانکاریەی بۆ گەشتیارانیان کردوویانە.
payamner -
