قوباد تاڵەبانی: پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکەین و ٢٠١٧ ساڵی ڕێکخستنەوەیە
لەم دیدارەدا دوا ڕەوشی ھەرێم و ناوچەکە و ئەگەرەکانی دوای شەری تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا، ھەروەھا پرسی سەربەخۆیی کوردستان وەک ویستی ھاوبەشی گشت لایەنەکان و فاکتەری یەکڕیزیی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم و نەخشەرێگای ئەم پرسە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە خرایە ڕوو و گفتوگۆی لە سەر کرا.
پەیوەست بەم بابەتەوە جەخت لە سەر گرنگیی ھاوھەڵویستی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی ھەریمی کوردستان کرایەوە، تاکو ھەرێم بە یەکڕیزی و ھێزی زیاترەوە ڕووبەرووی ھەر ئەگەر و پێشھاتێک ببێتەوە.
لەم میانەدا ئاماژە بە دوا بانگەشەی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەری پرسە سیاسییە ناوخۆییەکان کرا و جەخت لە سەر گرتنەبەری گیانی لە خۆبوردەیی و ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی کرایەوە لە پێناو لابردنی کۆسپ و تەگەرەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتیانی کوردستان تیایدا لە سەرووی ھەموو پرسێک بێت.
ھەر لەم دیدارەدا ھەر دوولا کۆک بوون لە سەر ئەوەی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بە یەکھەڵوێستی و بە شاندی ھاوبەش بەشداریی لە گفتوگانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکەن، تاکو بە دیالۆگ و شێوازێکی ئاشتیانە چارەنووسی پەیوەندیی داھاتووی نێوان ھەرێم و بەغدا یەکلا بکرێتەوە.
payamner -
