وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق یارمەتیی ئەو ئاوارانە دەکات کە دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان
دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە 25/1/2017 ڕایگەیاند: "چەند بڕیارێكی گرنگمان دەركرد كە خزمەت بە دۆسیەی ئاوارەكان دەكات، لەوانەش وەكوو هاندانێك بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ شوێنە ڕاستەقینە ڕزگار كراوەكانی خۆیان، بڕیارمان دا بە پێدانی بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ ئەو خێزانانە، هەروەها ئەو خێزانانەش كە هێشتا شوێنەكانیان ئازاد نەكراوە ئەوا بۆ ئەمساڵ بڕی 500 هەزاریان پێ دەدرێت، بەڵام لە ساڵانی داهاتوودا دەوەستێت".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕزگاركردنی بەشی خۆرهەڵاتی مووسڵ دەستمان بە گەڕاندنەوەی ئاوارەكان كردووە، دوای ئەوەی 191 هەزار كەس لە نەینەوا و حەویجە ئاوارە بوون، بەڵام تا ئێستا 37 هەزار كەسیان گەڕاونەتەوە شوێنە ئازادكراوەكانی خۆیان".
هێماشی بۆ ئەوە كرد: "لە پلانمان دایە لە ماوەی یەك مانگدا هەموو ئەو خێزانانەی ناوچەكانیان ئازاد كراوە ئێستا لە كەمپەكانی "حەسەن شام، خازر، نێرگزلی و قەیماوەنی قەزای شێخان"ن، بۆ ئەوەی بتوانین لەو ماوەیە هەموویان بگەڕێنینەوە، بۆ ئەوەی لەكەمترین كاتدا ناوچەكانینا ئاوەدان ببێتەوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ وەرگرتن و دابینكردنی شوێن بۆ ئەو ئاوارانەی بەشی باشووری مووسڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان".
bas news -
