نەیجیریا پێشبینی بەرزبوونەوەی نەوت دەکات لە چەند مانگی داھاتوودا
بەپێی ھەواڵێکی بلومبێرگ، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان کە تا دەوروبەری ٥٥ دۆلار بۆ بەرمیلێک لە ھەڵکشان و داکشاندایە، ئەگەری ھەیە ١٠ دۆلاری بێتە سەر و لە چەنگی داھاتوودا لە بازاڕەکاندا خۆی لە سەرووی شەشیت دۆلار بدات.
ئەمانوێل کاچیکۆ، وەزیری نەوتی نەیجیریا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی بلومبێرگ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە ڕایگەیاند خەریکە ئەو بەرنامەیەی کە لە چەند مانگی ڕابردوو داڕێژرا بمانگەیەنێتە ئەو جێگەیەی دەمانەوێت و نرخی بەرمیلێکی نەوت بۆ سەرووی شەشت دۆلار بەرز بێتەوە.
لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی ئۆپێک بڕیاری دا ئەندامەکانی لەپێناو کەمکردنەوەی ھەڵئاوسان بەرھەمھێنان لە کەرتی نەوت کەم بکەنەوە و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەشی ھان دا بۆ ھەمان مەبەست.
bas news -
