"پەکەکە لە هەڵەبجە نووسنگەیان هەیە و مێرمنداڵ دەبەنە قەندیل"



بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە سنووری هەڵەبجە کار بۆ رێکخستنی مێرمنداڵ و گەنجان دەکەن بۆ چوونە ڕیزەکانیانەوە.



فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵەبجە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەڵەبجەوە خەڵکیان بردووە بۆ قەندیل، کەسوکاری ئەو خەڵکانەی بردوونیانن دیارن و خەڵکی شارەکەن.


گوتیشی: "پەکەکە لە شارەکەدا سەرەتا ئەو گەنج و مێرمنداڵانە ڕێک دەخات، دواتر دەیانبەن بۆ قەندیل".


ئەوەشی خستەڕوو، پەکەکە لە سنوورەکە ئۆفیسیان هەیە و کۆمەڵێک کەس لەم سنوورە رێگا خۆش کەرن.
bas news -
Top