بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى جووتیاران هه‌رێمى كوردستان دوو پێشنیاز بۆ حكوومه‌تى فیدڕاڵ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى په‌له‌كردن له دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم، دیوانى چاودێری هه‌رێمى كوردستان دوو پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م دیوانى چاودێری فیدڕاڵ.
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌باره‌ى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران لاى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، به (یاسنیوز)ـى ڕاگه‌یاند :" دیوانى چاودێری دارایی له هه‌رێمى كوردستان، داواى دوو پێشنیازى بۆ دیوانى چاودێریی دارایی فیدڕاڵ كردووه، كه په‌یوه‌ستن به وردبینیكردن له بڕى گه‌نمى وه‌رگیراو له جووتیار له‌گه‌ڵ پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان".
ڕوونی كرده‌وه، كه پێشنیازه‌كان بریتین له‌وه‌ى دیوانى چاودێری فیدڕاڵى لیژنه بنێرێت بۆ وردبینیكردن، یاخود دیوانى چاودێری هه‌رێم خۆى وردبینی بكات، چونكه پاره‌ى گه‌نمه‌كه له بودجه‌ى حاكيمه ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش له تایبه‌تمه‌ندى دیوانى چاودێری فیدڕاڵه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر دیوانى چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی بكات، ئه‌وا به پێی زانیارییه‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به خێرایی وردبینییهكه ته‌واو ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێم و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق له یه‌ك كاتدا خه‌رج بكرێت، هه‌رچه‌نده لیستى جووتیارانى پارێزگاكان تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌مڕۆ دیوانى چاودێری فیدڕاڵ وه‌ڵامى دیوانى چاودێری هه‌رێم بده‌نه‌وه و میكانیزمى وردبینییهكه، دیارى بكه‌ن.
دوێنێ د. ئه‌شواق جاف، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ڕێكاره‌كانى دیوانى چاودێری دارای عێراق، كه كارى وردبینی له پاره‌ى شایسته‌ى جووتیاره‌كان ده‌كات، ههواڵهكردنى پاره‌كه بۆ پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دواكه‌وتووه و پێده‌چێت دواكه‌وتنه‌كه دوو ڕۆژى دیكه‌ش بخایه‌نێت.
bas news -
