سیستەمی گومرگی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئەلیکتڕۆنی کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت، پارێزگای ھەولێر و ژماریەک لەبەرپرسان و کارمەندانی حکوومی، سیستەمی گومرگی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەئەلیکتڕۆنی کرا.
ئەحمەد قادرەسۆر، قایمقامی شارۆچکەی چۆمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 25/1/2017 لە ڕێوڕسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و نەوزاد ھادی، پارێزگای ھەولێر و ژماریەک لە بەرپرسان و کارمەندانی حکوومی، سیستەمی ھاتوچۆ، ھاوردەکردن و ھێنانی کاڵاو کەلوپەلەکانی گومرگی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە ئەلیکتڕۆنی کرا".
قایمقامی شارۆچکەی چۆمان، گووتیشی: "بەئەلیکتڕۆنیکردنی سیستەمی ھاتوچۆی گومڕگی حاجی ئۆمەران، سیستەمێکی پێشکەوتوو و نێودەوڵەتییە، ئاسانکارییەکە بۆ ئەو کەلوپەل و کاڵایانەی بەو سنوورە ھاوردە دەکرێن".
bas news -
