عوسمان بایدەمیر و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەدەپە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کران
ئەمڕۆ چوارشەممە 25\1\2017، عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ڕەحای هەدەپە، لەگەڵ ئەحمەد یەڵدرم، گوتەبێژی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، کاتێک کە بەشدارییان لە پرۆسەی دادگاییکردنی هەریەک لە سەباحەت تونجەل و گوڵتان کشاناک، بەرپرسانی هەدەپەدا کرد، لە بەر دەرگای دادگا دەستبەسەر کران. باس لەوە دەکرێت کە دەستبەسەرکردنەکەیان پەیوەندی بە وەرگرتنی وتەوەیە لێیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر بەیانیی ئەمڕۆ، محەمەدئەمین ئادیامان، پەرلەمانتاری ئیدری هەدەپە و ئیمام تاشچئەر، پەرلەمانتاری ئامەد دەستگیر کراون، بەڵام دواتر هەر چوار پەرلەمانتارەکەی هەدەپە ئازاد کراون.
حکوومەتی تورکیا بە تۆمەتی جۆراوجۆر، هاوسەرۆکانی هەدەپە و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتەی دەستگیر کردووە کە زۆرینەیان نوێنەرایەتیی شارەکانی کوردستانی باکوور دەکەن.
باسنيوز
