پارتی جەخت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بارزانی دەکاتەوە
لە وەڵامی لێدوانی هەندێک بەرپرسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گوایە پارتی نایەوێت پرۆژەکەی بارزانی جێبەجێ بکات، عەلی تەتەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان، جگە لە پرۆژەکەی بارزانی، هیچ بەدیلێکی دیکەی نەبووە، گفتوگۆکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکان لەسەر بنەمای پرۆژەی بارزانی بووە، بۆیە پارتی پرۆژەی بارزانیی کردووتە بنەمای بۆ گفتوگۆ."
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا جگە لە پرۆژەی بارزانی هیچ بەدیلێکی دیکە نییە.
باسنیوز
