سەرکردەیەکی یەکێتی: دەبێت ڕێککەوتنی ستراتیژی ئەکتیڤ بکرێتەوە

 سەرکردەیەکی یەکێتی: دەبێت ڕێککەوتنی ستراتیژی ئەکتیڤ بکرێتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە “دەبێت ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان یەکێتی و پارتی ئەکتیڤ بکرێتەوە.

بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕیاگەیاند: “ڕێککەوتنی ستراتیژی گرنگە، بەڵام بۆ باشترکردنی دۆخی خەڵک بێت، بۆ پەردەپۆشکردن نەبێت، گرنگە لەم دۆخەدا ڕێککەوتن ئەکتیڤ بکرێتەوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە “پێویستە” سەرجەم حزبەکان بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و “لەوێ گرفتەکان چارەسەر بکرێن".

بەرزان ئەحمەد کوردە ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دەبێت لەگەڵ گۆڕان دابنیشین بۆ ئەوەی لەسەر ئەو پرسانە قسە و باس بکەین، بۆچی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ناچێتە پێشەوە و بەڕاشکاوی و بێ پەردە لەگەڵ یەک قسە بکەین، بۆ ئەوەی چارەنووسی ڕێککەوتنەکە دیار بکەین”. دووپاتیشی کردەوە: “پێشنیار دەکەم کە بزووتنەوەی گۆڕان بهێنرێتە ناو ڕێککەوتنی ستراتیژیی پارتی و یەکێتییەوە”.

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە و پێویستیش بە دووبارەکردنەوە ناکات.









باسنیوز
Top