بەرپرسێکی یەکێتی لە دەربەندیخان بێ سەروشوێن دەبێت
سەرچاوەیەکی تایبەت کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: “لوقمان حەمەعەلی، ئەندامی مەڵبەندی 11ی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە خەڵکی دەربەندیخانە، بەپێی زانیاریی کەس و کاری، تەلەفۆنێکی بۆ کراوە تا بچێت بۆ سلێمانی، ڕۆیشتووە و لە دوێنێوە دیار نییە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەمڕۆوە (25\1\2017)، کەسوکاری و خانەوادەکەی لە هەوڵی ئەوەدان، بزانن چارەنووسی چییە؟ بەڵام “چارەنووسی تائێستا دیار نییە".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد: “پێشووتر ئەم کەسە سەرپەرشتیی باڵێکی ناو یەکێتی کردووە لەو دەڤەرە و بە تەواوی ناسراو بووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ونبوونەکەی پەیوەندی بە تەکەتولاتی ناو یەکێتییەوە هەبێت”.
باسنیوز
