وەزارەتی ئەوقاف پشکی کەسوکاری شەهیدانی بۆ حەج دوو هێندە زیادكرد
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە وه‌ك وه‌فا و رێز بۆ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌پێی فه‌رمانێكی وهزارەتەکەیان بڕیاریان دا رێژه‌ی وەرگرتنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج دوو هێندە بەرز بکرێتەوە.
بەو پێیە رێژەکە ١٠٠% بەرز دەکرێتەوە و لە جیاتی ئەوەی ٤٥ پشکی حەجی ساڵانە بۆ کەسوکاری شەهیدان بێت ئەوا ژمارەی پشکەکان دەگاتە ٩٠ کەس بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
هەر بە پێی راگەیاندنەکە ژمارەی پشکەکان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەبێت. هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ٢٥ پشکی حەجکردنیان بەردەکەوێت. بۆ پارێزگای دهۆک ٢٠ پشک بۆ پارێزگای هەڵەبجە ١٠ پشک و ئیدارەی گەرمیانیش ١٠ پشک دیاری کراوە کە بەسەرجەمیان دەگاتە ٩٠ کەس.
وەزارەتەکە داوای لە کەسوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان کردووە سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شه‌هیدانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكه‌ن.
جێگەی باسە بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە واژوی دکتور پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە وەکالەت بڵاو کراوەتەوە.
جێگەی باسە ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو وەزارەی ئوقاف هەندێک گۆڕانکاری لە ناونووسکردنی خەڵک بۆ حەجکردن کرد و بڕی ٥٠ هەزار دیناری وەک رسوومات لە هاووڵاتیان وەرگرت. ساڵان کە هیچ بڕە پارەیەک بۆ رسوومات وەرنەدەگیرا سەرووی ١٠٠ هەزار کەس ناونووسیان کرد بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە سەرووی ٥٠% دابەزیوە.
هەر ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف هاوشێوەی ساڵی رابردوو بڕیارە 500 هاوڵاتی بە شێوەی تایبەتمەند لە دەرەوەی تیروپشك لەسەر پارەی خۆیان بۆ حەج بنێرێت.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پێكەوە ژیان و پێوەندییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف پیش‌تر ئاماژەی بەوەکردبوو کەساڵی رابردوو بۆ سەفەری حەج بڕی 8 هەزار دۆلار لە هەر هاوڵاتییەك وەرگیرا و ئەمساڵیش ئەوقاف بە نیازە هەمان ئەزموونی ساڵی پار دووبارە بكاتەوە و هاوشێوەی ساڵی رابردوو 500 هاوڵاتی بنێرێت بۆ سەفەری حەج و پارەکەش بۆ خەرجییەکانی ئەو گەشتە تەرخان بکرێت.
HAWLER -
