پارتی: گۆڕانكاری سهرۆكایهتی پهرلهمان، چاوپێداخشانهوه به حكوومهت و چارهسهركردنی سیاسیانه نهك یاساییانهی سهرۆكایهتی ههرێم
ههروهك دهڵێت ۆمێدێكمان هەیە كە ساڵی 2017، ساڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە سیاسیانە بێت كە لە هەرێمی كوردستان هەن، لەسەر بنەمای پەیامی سەرۆك بارزانی، كە لە 20/11/ 2016 رایگەیاند، ئێمە هاوڕاین لەگەڵ تەواوی ئەو خاڵانەی كە لە پەیامەكەدا هاتوونە، لەسەر ئەو نەخشە ڕێگایە كە لە سێ خاڵی سەرەكی پێكهاتووە، كە بریتین لە گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە پێمانوایە ئەوە كلیلی چارەسەركردنەكەیە، لەگەڵ چاوخشاندنەوە بە پێكهاتەی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم، لەگەڵ چارەسەركردنی پرسی سیاسیانەی سەرۆكی هەرێم، ناڵێم پرسی یاسانە، چونكە پێگەی سەرۆك بارزانی بەردەوامیەكەی، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شوورا، پێگەیەكی یاساییە، بەڵام پێویستی بە چارەسەرێكی سیاسیی هەیە، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆمێدمان هەیە، سەردانی شاندی باڵای پارتی بۆ هەموو لایەنەكان، بە بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە، ئێمە خۆشحاڵین كە هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئیجابیانە پێشوازیان لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم و چوونی شاندی پارتی كردووە، بۆیە ئۆمێد دەكەین بە لایەنی كەم لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2017 هەوڵدەدەین بە هەموو لایەك بگەینە جۆرێك لە چارەسەری بۆ ئەو سێ خاڵەی كە سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەی رایگەیاند.
HAWLER -
