د.خه‌لیل ئیسماعیل: مادام ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سه‌ره‌كی تێیدا نییه، كۆنگره‌ی ئاستانا ئه‌نجامی باشی نابێت
ئه‌و پسپۆڕه‌ی جیۆگرافیای سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، سووریای ئێستا زۆر جیایه له سووریای پێش ساڵی 2011 و كێشه‌ی زۆری لێ كه‌وتووته‌وه، كۆمه‌ڵێك هێز له‌و وڵاته‌دا كه‌توونه‌ته كێبڕكێ بۆ سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی سووریادا، هاتنی وڵاتێكی وه‌ك رووسیایش بۆ‌نێو كێشه‌كانی سووریا وه‌ك میحوه‌رێكی گرینگ گۆڕانكاری زۆری دروست كرد، له‌م كۆتاییانه‌دا توركیایش چووه نێو كێشه‌ی سووریا و هه‌ندێك كێشه‌ی وڵاتی سووریای زه‌حمه‌تتر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك.
(د.خه‌لیل ئیسماعیل) نایشارێته‌وه كه گه‌شبین نییه به كۆنگره‌كه‌ی ئاستانای كازاخستان و پێی وایه، ''كوردیش ناتوانێ له‌و كۆنگره‌یه‌دا بگاته ئامانجی خۆی، چونكه كوردانی رۆژئاوا ته‌با نین له‌باره‌ی ره‌وشی وڵاته‌كه‌یانه‌وه''، بۆ هێزه‌كانی دیكه‌ی سووریایش له‌سه‌ر هه‌مان رایه و گوتی ''مادام ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سه‌ره‌كی نییه له كۆنگره‌ی ئاستانادا، من باوه‌ڕ ناكه‌م هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و شاندی رژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د) بگه‌نه رێككه‌وتنێكی تاهه‌تایی بۆ چاره‌كردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی وڵاتی سووریا.''
PDK -
