ئهمڕۆ ئەنجامی گفتوگۆی ئاستانا رادەگەیێندرێ؛ ئەنەکەسە دیداری ساز داون
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئیبراھیم برۆ) کە ئێستا لە ئاستانای پایتەختی کازاخستانە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ(دوێنێ دووشهممه) کۆنگرەی ئاستا دەستی بە کارەکانی کرد و شاندە سەربازییەکان لەگەڵ رژێمی سووریادا کۆ بوونەوە. بڕیاریش وایە کۆبوونەوەی شاندە سەربازییەکان بە چاودێریی وڵاتانی بیانی بەردەوامی هەبێ، سبەینێیش کۆتایی بە کۆنگرەکە دێ.''
(ئیبراھیم برۆ) ههروهها گوتی، ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوای لە رووسیا کردووە گهرەنتی هەبێت بۆ ئەوەی رژێمی سووریا شەڕ لە هەموو ناوچەکانی سووریا رابگرێت، رووسیایش گوشاری خستووەتە سەر رژێمی سووریا تا شەڕ رابگرێت.
(برۆ) ئاشکرای کرد، لە ئاستانا تەنیا باسی پرسە سەربازییەکان دەکرێ بۆ ئەوەی کۆنگرەکە نەبێتە بریتی کۆنگرەی جنێف، چونکە بڕیار دراوە کە لە جنێفدا پرسی سیاسی تاوتوو بکرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا جهختی كردهوه، ''ئێمە بەشێکین لە شاندە سیاسییەکان بۆیە بەشداریمان لە گفتوگۆی سەربازیدا نەکردووە، بەڵام لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار لە کۆنگرەکەدا کۆ بووینەوە، لەوانە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا و بۆچوونی خۆمان پێوەست بە رۆژئاوای کوردستان و سووریا پێداون.''
ئەوەیشی خستە ڕوو، ''هەوڵێک هەیە کە جگە لە پرسە سیاسییەکان گفتوگۆی سیاسی بکرێت، جا لە ئاستانا بێ یان لە جنێف، بەڵام لە هەرکوێیەک بێت. ئێمە نوێنەرمان دەبێ و بەشداریی دانوستانەکان دەکەین.''
گوتیشی، سبەینێ(ئهمڕۆ سێشهممه) کۆتایی بە کۆنگرەکە دێ و بڕیاریشە پێوەست بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان راگەیاندراوێک بڵاو بکرێتەوە.
PDK -
