لیژنه‌ی په‌روه‌رده هه‌وڵ ده‌دا كرێی خوێندنی قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌م بكاته‌وه
(ئایدن مه‌عرووف) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "دوێنێ لیژنه‌ی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ره‌وشی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌برد، تێیدا بڕیار درا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده بكه‌ین، له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان، چونكه به‌هۆی قه‌یرانی داراییی هاووڵاتیان ناتوانن ئه‌و كرێیه‌ی پێشتر بیده‌ن به قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كه‌ین و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی لێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارمان بێت.''
(مه‌عرووف) گوتیشی "له ساڵی رابردوودا داوامان كرد كرێیه‌كه كه‌م كرایه‌وه به ڕێژه‌ی 15%، به‌ڵام ئێمه وه‌ك لیژنه ئه‌مه‌شمان پێ زۆره و ده‌مانه‌وێ 25% نرخی كرێ له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه، چونكه قوتابیان به‌و كرێ زۆره‌ی ئێستا ناتوانن به‌رده‌وام بن له خوێندن، ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین داشكاندنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت واته له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابی و قوتابخانه‌ش بێت نه‌ك ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیان.''
PDK -
