به ئهنجوومهنی كەنیسەكانی جیھان راگهیێندرا، مەسیحییەكان دەیانەوێت ناوچەكانیان بگەڕێندرێنەوە سەر ھەرێم
(مەریوان نەقشبەندی) لهبارهی سهردانی ئەنجوومەنی كەنیسەكانی جیھان كە نوێنەرایەتیی سەرجەم كەنیسەكانی جیھان دەكات بۆ ھەرێمی كوردستان، رایگهیاند، ئهو ئهنجوومهنه لەگەڵ نوێنەری ھەر ھەشت ئایینی ھەرێمی كوردستاندا كۆ بوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا كۆ بوونەوە و دواتر لەگەڵ ئێمەیش كۆ بوونەوە، دیاره هاتبوون بۆ ئەوەی بزانن چارەنووسی ناوچەكانی مەسیحی كە لە دەستی داعش رزگار كراون و ئەو مەسیحیانەی لە عێراق ئاوارەی ھەرێم بوونە، چی دەبێت".
(نەقشبەندی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف كە نوێنەری مەسیحییەكانیشە، باسی لەوە كرد كە كە ئاییندەی خاك و مەسیحییەكان ھەرگیز جارێكی دیكە لەگەڵ عێراق نابێت، چونكە ناتوانن جارێكی دیكە متمانە بە عەرەبی سوننە و شیعە بكەن، كە تاكە ھیوای ئەوان ھەرێمی كوردستان و گەلی كوردە، بۆیە داوای كرد ناوچەكانیان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان".
بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومهت زانیاریی زیاتری لهو بارهوه دا و گوتی: "نوێنەری مەسیحییەكان له وهزارهتی ئهوقاف داوایشی كرد ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی پێشكەشی ئەو ناوچانە بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كارەساتەی لێی ڕووی داوە دووبارە نەبێتەوە و، سەرەڕای ئەوەیش داوای كرد یەكێتیی كەنیسەكانی جیھان بودجەیەكیان بۆ دابین بكەن، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە ئاوەدان بكرێنەوە.''
ئەو هەروەها ڕوونیشی كردەوە: "بڕیارە لەبارەی خوێندن لەگەڵ وەزیری پەروەردەیش كۆ ببنەوە، چونكە خوێندنی ئایینی مەسیحی لای ئەوان زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەی لە عێراق ھەموو خوێندنی ئیسلامییە و مەسیحی تێدا نییە، بۆیە دڵنیا نین لە داھاتووی منداڵەكانیان، بەڵام لە ھەرێم پۆلیێكی كاسیۆلۆكی ھەیە و دەتوانن ئایینی خۆیان بخوێنن و ئێستا سیستەمی خوێندن گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە و ھەموو ئایینەكان جێگەیان كراوەتەوە كە ئایینەكان خۆیان دەینووسنەوە، بۆیە ئەمە لای ئەوان زۆر باش بوو و دوای گەڕانەوەیان قسەی لەسەر دەكەن و لە ئێستادا بۆ بڕیاردان نەھاتوون وتەنیا ڕای ئێرە وەردەگرن.''
PDK -
