لە حاجی ئۆمەران دوو کەس بە چوار کیلۆ تلیاکەوە دەستگرکران
لە کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، دوو کەس کە چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە و ویستوویانە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بیهێننە باشووری کوردستان دەستگیر کران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كۆمه‌ڵگەی حاجی ئۆمه‌ران دوو كه‌سی به بڕی چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك ده‌ستگیر كرد، هه‌ردوو كه‌سه‌كه كوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن و ویستوویانه له‌ڕێگه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره بێننه باشووری كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كۆمه‌ڵگەی حاجی ئۆمه‌ران به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند "له رێگه‌ی زانیارییه‌كانمانه‌وه ئه‌وه زانرابوو كه باندێك نیازیه‌تی له رێگه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ماددەی هۆشبه‌ر بێننه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه چاودێریهكانمان چڕكردبوونهوه و تاوەکو كه‌سه‌كان ده‌ربازی سنووربوون و ده‌ستگیرمان كردن، كه بڕی چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریان له جۆری تلیاك پێ بووە".
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "هه‌ردوو كه‌سه‌كه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و ته‌واوی مادده هۆشبهرهكهمان ره‌وانه‌ی سه‌روی خۆمان كردووە و دەستکراوە بە چۆنییەتی هێنانی تلیاکەکە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
RUDAW -
